سەردێڕ:

عێراق لە رووی یەدەگی نەوتەوە چوارەم وڵاتی جیهانە

PM:08:35:06/12/2025

848 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین داتای رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، عێراق لە پلەی چوارەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە رووی یەدەگی نەوتی خاو.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی داتاكانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڤێنزوێلا لە پێشەنگی لیستەكە دێت بە ٣٠٣ ملیار بەرمیل، ئەوە سەرەڕای پاشەكشەی بەرهەمی نەوتەكەی لە ساڵانی دواییدا، دوای ئەو سعوودیە لە پلەی دووەم دێت بە یەدەگی ٢٦٧ ملیار بەرمیل و دوای ئەویش ئێران لە پلەی سێیەم بە ٢٠٨ ملیار بەرمیل و لە پلەی چوارەم عێراق بە ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت دێت.
دوای ئەوانە ئیمارات لە پلەی پێنجەم بە ١١٣ ملیار بەرمیل و دوای ئەو كوێت بە ١٠١ ملیار بەرمیل لە پلەی شەشەم دێت و بەوەش كەنداوی عەرەبی گەورەترین گردبوونەوەی نەوتییە لە جیهان، ئینجا رووسیا لە پلەی حەوتەم بە ٨٠ ملیار بەرمیل و لیبیا لە پلەی هەشت بە ٤٨ ملیار بەرمیل و ئەمەریكاش لە پلەی نۆیەم بە ٤٥ ملیار بەرمیل و دوای ئەوانیش نێجیریا لە پلەی ١٠ بە یەدەگی برشی ٣٧ ملیار بەرمیل.












گەلەری