سەردێڕ:

وێنەگرتن و تۆماکردنی ڤیدیۆ بۆ حەجی ٢٠٢٦ قەدەغەکرا

PM:06:55:06/12/2025

2240 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاریدا، "لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام و رەچاوکردنی هەستی ملیۆنان لەحاجییان و عومڕەکاران، وێنەگرتن لە مەککە و مەدینە قەدەغە دەکرێت".


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە مەرجی ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەوانەی بە تیروپشک بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ هەڵدەبژێردرێن، وێنە یان ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لە مەدینە و حەرەمی پیرۆز لە شاری مەککەی پیرۆز قەدەغە دەکرێت.

 

هاوکات کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان وتی، ئەو هەنگاوەى سعودیە لەپێناو خزمەتکردنى حاجیان و دروستکردنى کەشێکى ئیمانییە بۆ ئەوەى دوربکەونەوە لە سەرقاڵبوون بە مۆبایل و شتى دیکەوە.

داواش لە حاجیانى کوردستان دەکات، لە کاتى چوونیان بۆ پرۆسەى حەج، پێشوازى لەو بڕیارە بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بۆ ئەوەى هەمیشە حاجیانى کوردستان بەسەرکەوتوو دابنرێن.


 













گەلەری