PM:06:24:06/12/2025
828 جار خوێندراوەتەوە
لە سلێمانیش ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت و تیمی شارەزا و ئامێری فریاگوزاری خێرا لەناو گەڕەکەکان جێگیر دەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شارەوانی سلێمانی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی کۆبووەوە بەمەبەستی ئامادەکاری و گفتۆگۆکردن دەربارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی کە بڕیارە لە سبەینێوە روو لە کوردستان بکات.
بەپێی
راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، سەرەڕای کەمی ستاف و ئامێرەکان، دوای
دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ
هاتنی شەپۆلەکە دەکەن و بڕیارە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین
لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەنێو گەڕەک و شەقامەکان
جێگیر بکەن، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاری خێرا .
داواش لە
هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەن، لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین، بۆ هەر
پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یان دروستبوونی لافاو، بە
زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١٠٠ بکەن کە ژمارەی تیمی فریاگوزاری
شارەوانی سلێمانییە.