سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی روودانی خۆرگیرانی گشتی کە دوای ١٨ ساڵی دیکە دووبارە دەبێتەوە

PM:03:49:04/12/2021

14180 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە کامێرایەکی چاودێری لە کەمپی یۆنیۆن گالسێر لە کیشوەری ئەنتارکتیکا دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی لەو کیشەوەرە تۆمارکردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا.


پێشتر، کۆمەڵەی گەردونناسان لە جدە راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی لە کیشوەری ئەنتارکتیکا "جەمسەری باشوری گۆی زەوی" روودەدات و لەوپەڕی باشوری ئەمریکای باشور و باشوری ئەفریقا و ئوسترالیا و نیوزلەندا دەبینرێت، بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی نابینرێت.
ئاماژەی بەوەشدابوو، ئەم دووەم جار و کۆتا جاریشدەبێت کە دیاردەی خۆرگیران لە ساڵی ٢٠٢١دا روودەدات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کۆی قۆناغەکانی خۆرگیرانەکە ٤ کاتژمێر و ٧ خولەک دەخایەنێت و کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیان خۆرگیرانەکە دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٩ و ٣٧ خولەک کۆتایی پێدێت.













گەلەری