سەردێڕ:

لە ئەفغانستان بەھۆی قەیرانی خۆراکەوە منداڵان دوچاری برسێتی بوون

PM:03:06:04/12/2021

2776 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەفغانستان ٦٨ خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت ھەن، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی ئەفغانستانی گرتووەتەوە ٢٦ خانەیان داخراون.


خانەکانی بێسەرپەرشتان لە ئەفغانستان کێشەی کەمی خۆراکیان ھەیە و بەگوێرەی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا ٢٢،٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەو وڵاتە لە رەوشێکی نالەباردان و پێویستییان بە ھاوکاری مرۆیی بەپەلە ھەیە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئانادۆڵو لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان لە خانەی عەلائەددینی کچان؛ کە ھەرچەندە خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتی کچانە، بەڵام منداڵانی کوڕیش تا تەمەنی ١٢ ساڵ دەتوانن تیایدا بمێننەوە، لە ئێستادا ١٠٠ منداڵ لەم خانەیەدا ھەن کە ٤٥یان کچ و ٥٥یان کوڕن.
خانەکان کێشەی کەمی خۆراک، پۆشاک، سووتەمەنی، دەرمان و پەڕاوگەیان ھەیە، لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە خانەکان ناتوانن گۆشت، شیر، میوە، سەوزە و خۆراک بۆ منداڵان دابینبکەن.
کشانەوەی وڵاتانی ناتۆ لە ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان، کاریگەری لەسەر ئابووری ئەفغانستان دروست کرد، بەھۆیەوە ژمارەیەک شوێنی کار داخران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ھاوکارییەکانی بۆ ئەفغانستان وەستاند، ھەروەھا پارەکانی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵات بلۆک کران.
لە وەرزی زستانیشدا برسێتی و نەبوونی سوتەمەنی تەنگی بە ھاوڵاتیانی ئەفغانستان ھەڵچنیوە، بەگوێرەی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا ٢٢،٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەو وڵاتە لە رەوشێکی نالەباردان و پێویستییان بە ھاوکاری مرۆیی بەپەلە ھەیە.












گەلەری