سەردێڕ:

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس پشکی نوێی عێراقی لە بەرھەمھێنانی نەوت دیاریکرد

PM:01:36:04/12/2021

4228 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس پشکی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراقی بۆ مانگی کانونی دووەمی داھاتوو دیاریکرد و رێگەدەدات زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل رۆژانە بەرھەمبھێنێت.


ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس خشتەی پشکی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، عێراق لە مانگی کانونی دووەمدا رۆژانە چوار ملیۆن و ٢٨١ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەراورد بە مانگی کانونی یەکەم، عێراق رۆژانە ٤٤ ھەزار بەرمیل نەوتی زیادە لە مانگی کانونی دووەمدا بەرھەمدەھێنێت.
خشتەی رێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمانگی کانونی یەکەمدا عێراق رۆژانە چوار ملیۆن و ٢٣٨ ھەزار بەرمیلی بەرھەمھێناوە دوای ئەوەی رێکخراوەکە رێگەیدا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم، لە مانگی کانونی یەکەمدا رۆژانە ٨٨ ھەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرھەمبھێنێت.
ھەر بەگوێرەی خشتەکەی رێکخراوی ئۆپیک، ھەریەک لە سعودییە و روسیا بڕی ١٠ ملیۆن و ١٢٢ ھەزار بەرمیل نەوت لە مانگی کانونی دووەمدا بەرھەمدەھێنن. بەمەش بەراورد بە مانگی کانونی یەکەم ١٠٤ ھەزار بەرمیل رۆژانە زیاتر نەوت بەرھەمدەھێنن.
ھەروەھا، ئیمارات بە قەبارەی ٣١ ھەزار بەرمیل رۆژانە، لەمانگی کانونی دووەمدا دوو ملیۆن و ٩١٦ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریداوە لەمانگی کانونی دووەمدا بڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرھەمھێنانی زیاد بکات، بەمەش بەرھەمھێنان لە رۆژێکدا لەمانگی کانونی دووەمدا دەگاتە ٢٤٥ ھەزار بەرمیل تا بتوانرێت بڕی ٢٤ ملیۆن و ٥٥٤ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنرێت. لەکاتێکدا، پشکی ھاوپەیمانەکانی رێکخراوەکە دەگاتە ١٤٦ ھەزار بەرمیل بۆ ئەوەی بتوانرێت ١٥ ملیۆن و ٧٩٤ ھەزار بەرمیل نەوت بەشێوەی رۆژانە بەرھەمبھێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی کۆتایی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە پێنجشەممەی رابردوودا بڕیاردرا بە زیاد کردنی بەرھەمھێنانی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل رۆژانە بە ئامانجی بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە.












گەلەری