سەردێڕ:

سیستانی لە بارەی ھاتوچۆوە فەتوایەکی دەرکرد

PM:12:59:04/12/2021

10192 جار خوێندراوەتەوە

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای بەشێک لە شیعەکانی عێراق رایگەیاند، تێپەڕاندنی ھێماکانی ھاتوچۆ و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە بەھۆی ئەوەی زیانی لێدەکەوێتەوە، کارێکی قەدەغەکراوە.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی ئەئیمەی ئیسناعەشەری فەتوایەکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای بەشێک لە شیعەکانی عیراقی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ھەر کارێک پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی ھاتوچۆبێت، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە گیان و سامانی خەڵک، کارێکی قەدەغەکراوە.
ئاماژەی بەوەداوە، شۆفێری کردن بە بێ مۆڵەت و تێپەڕاندنی ھێماکانی ھاتوچۆ و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ لەسەر شەقامەکان و  رێکردن بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لەو کارە قەدەغەکراوانەن لەلایەن ھاوڵاتییانەوە ئەنجام دەدرێن.
دەشڵێت، لە ئێستادا بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو پشێوییەی  لە وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، پێویستە ھاوکاری لایەنی پەیوەندیدارەکان بکرێت.












گەلەری