سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێکی هیندی لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا فێری خوێندنەوە و نوسین بوو

PM:12:30:04/12/2021

4436 جار خوێندراوەتەوە

کواتییاما ئەو ژنە تەمەن ١٠٤ ساڵە هیندییەیە لە باشوری هیندستان دەژی لە ناوچەی کێرالا و خۆی فێری نوسین و خوێندنەوە کردووە و دەڵێت "هەمیشە ویستومە بچمە خوێندنگە".


کواتییاما باسی لەوەکردووە زوو هاوسەرگیریکردن و ژیانێک پڕ لە کاری رۆژانەی ماڵەوە بووەتە هۆی کۆتایی هێنان بەو خەونە لە گەنجیدا.

بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەت پڕۆگرامێکی داناوە بۆ کارکردن لەسەر زیادکردنی ژمارەی خوێندەوارەکان لە وڵاتدا و دەرفەتی بەشداریکردنی هەبووە توانیویەتی خەونەکەی بەدی بهێنێت.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، فێربوونی خوێندن و خوێندەواری خەونی منداڵی بووە بەڵام لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا بەدیهێناوە و سەرنجی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانی راکێشاوە بەوەی توانیویەتی ٨٩٪ ی تاقیکردنەوەی کۆتایی بە دروستی وەڵام بداتەوە.

ل.ل













گەلەری