سەردێڕ:

ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات تاوەکو ١٨ ساڵی دیکە دووبارە نابێتەوە

AM:08:54:04/12/2021

38228 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی گەردونناسان لە جدە رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا دیاردەی خۆرگیرانی گشتی لەمساڵدا روودەدات کە ماوەکەی ٤ کاتژمێر و ٧ خولەک دەخایەنێت و لە وڵاتانی عەرەبی نابینرێت و تاوەکو ١٨ ساڵی دیکە دووبارە نابێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، کۆمەڵەی گەردونناسان لە جدە راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی لە کیشوەری ئەنتارکتیکا "جەمسەری باشوری گۆی زەوی" روودەدات و لەوپەڕی باشوری ئەمریکای باشور و باشوری ئەفریقا و ئوسترالیا و نیوزلەندا دەبینرێت، بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی نابینرێت.
دەشڵێت، ئەم دووەم جار و کۆتا جاریشدەبێت کە دیاردەی خۆرگیران لە ساڵی ٢٠٢١دا روودەدات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کۆی قۆناغەکانی خۆرگیرانەکە ٤ کاتژمێر و ٧ خولەک دەخایەنێت و کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیان خۆرگیرانەکە دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٩ و ٣٧ خولەک کۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەر ئەوەی دیاردەکە لە کیشوەری جەمسەری باشور روودەدات، تەنھا ژمارەیەکی کەمی خەڵک لە زانایان کەلەو کیشوەرە سەرقاڵی توێژینەوەی زانستی و ئەو کەسانەی لەناو کەشتییە گەورەکان لەو کیشوەرە و ئەو سەرنشینانەی لە فڕۆکەدان دەتوانن بینەری دیاردە گەردوونیەکەبن.
راگەیەنراوەکەی کۆمەڵەی گەردونناسان لە جدە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی خۆرگیرانەکەدا ١.٥٪ گەورەتردەبێت لە ناوەند، دووری مانگ لە ۆخرەوە نزیکتردەبێت لە دووری مانگ لە زەوییەوە، ھەربۆیە وا دەردەکەوێت قەبارەکەی لە قەبارەی ئاسایی خۆی گەورەتربێت. 
خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونییە و کاتێک روودەدات لە سەرەتای مانگدا، مانگ بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێت، سەرەڕای ئەوەی خۆر ٤٠٠ جار لە مانگ گەورەترە و ٤٠٠ جاریش لە مانگەوە دوورەوە، بەڵام کاتێک مانگ دەکەوێتە بەردەم خۆر و رێگری دەکات لە گەیشتنی تیشکی خۆر بۆ سەر زەوی و سێبەری مانگ زەوی دادەپۆشێت.












گەلەری