AM:03:05:27/11/2025
10400 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بەرهەمهێنانی کارەبا لە ٢٤ کاتژمێر بۆ پێنج کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ یەک هەزار مێگاوات دابەزی و بەو هۆیە پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ پێنج کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر دوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا وتی، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆی هێرشەکەوە تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راگیران.