سەردێڕ:

ئاگاداریەک بۆ ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە

PM:08:06:24/11/2025

868 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە لە سنووری سلێمانی و دەورووبەری و ئیشو کاری پارەدانیان تەواو کردووە، بەیانی سەردانی خەستخانەی شیرەکە بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی دەشڵێت، پێویستە کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی ببەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەرمان و دەفتەری دەرمانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن و وتیشی، ئەو کەسانەی هەر نەخۆشییەکی تریان هەیە، ستافی نەخۆشخانە ئاگادار بکەنەوە بەمەبەستی هێنانی چارەسەر بۆ وڵاتی سعودیە بۆ کاتی پڕۆسەی حەج.













گەلەری