سەردێڕ:

ئەمڕۆ رۆژی هەڵەبجەیە؛ ١٥٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شارەکەیە

AM:08:51:24/11/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یادکردنەوەی ١٥٦ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى شارى هەڵەبجە، ئەمڕۆ زنجیرەیەک چالاکیی هەمەڕەنگی (هونەریی و رۆشنبیریی) ساز دەکرێت.


دوو ساڵ لەمەوبەر ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ‏دیاریکردنی رۆژی هەڵەبجە کۆبووەوە و رۆژی ٢٤ـی مانگی ‌‏١١ـی هەموو ساڵێکی وەکو یادی رۆژی هەڵەبجە دیاریکرد، ئەوەش پاش پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر پشتراستکردنەوەى مێژووی حکومڕانی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی بەڵگەکان بە پارێزگاریی پێشووی شارەکە.

بەپێی سەرچاوە ‏مێژووییەکان، ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ١٨٦٩ بەرواری دەستبەکاربوونی ‏یەکەم قائیمقامی هەڵەبجەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی ‏عوسمانییەکاندا.

محەمەد پاشای جاف لە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ١٨٦٩ وەك یەكەم قائیمقامی هەڵەبجە دانراوە و یەكێكە لە كەسایەتییە هەڵەبجەیی و كوردستانیش.

 

هاوکات بەو بۆنەیەوە راکردنێکی ماوەدرێژ ئەنجام دەدرێت، هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر ١١، شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە بۆ هەورامان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت.


 













گەلەری