PM:05:35:02/12/2021
4648 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠؛ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رەواندوز دابەشدەکرێت.
کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، پەروەردەی رەواندوز رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستەی مانگی ١٠ی وانەبێژان دابەشدەکات و ئەم هەفتەیەش زۆرینەی پەروەردەکان دابەشیدەکەن.
دەشڵێت، لە ناوەڕاستی مانگی ١٢دا، شایستەی وانەبێژان بۆ
مانگی ٤ و ٥ و ٦ دابەشدەکرێن.