PM:05:50:08/11/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، پەنابەرانی سوریا "چیتر هیچ زەمینەیەکیان بۆ مافی پەنابەری نییە"، هەر بۆیەش دەتوانن شایستەی دیپۆرتکردنەوە بن، بۆ ئەم مەبەستە، ناوبراو بانگهێشتی سەرۆکی سوریای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبهران بۆ وڵاتهكهیان.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، "ئێستا کە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیان کۆتایی هاتووە، پێویستە ئەو پەنابەرانەی لە سوریاوە هاتوون، بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، چونكه بهبێ ئهو كهسانه ئاوەدانکردنەوەی سوریا مەحاڵە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئێستا هیچ زەمینەیەک بۆ پەنابەری لە ئەڵمانیا نەماوە، "هەربۆیە
دەتوانین دهست بە گەڕاندنەوەی پەنابەران بکەین"، هاوكات پێشبینی دەکات زۆرێک
لە خەڵکی سوریا خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی هاوکاری بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان
بکەن.
دەشڵێت،
"سوریا پێویستی بە هەمو هێزی خۆی هەیە، لە سەرووی هەموشیانەوە سورییەکان بۆ
ئاوەدانکردنەوە، ئەوانەی لە ئەڵمانیان کە دواتر رەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە
وڵاتەکەیان، بێگومان دەتوانین لە داهاتویەکی نزیکدا دیپۆرتیان بکەینەوە".