سەردێڕ:

داهاتی عێراق لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ٨٢ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

PM:04:59:08/11/2025

1068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، داهاتی بودجەی فیدراڵی تاکو مانگی ئابی ئەمساڵ ٨٢ ترلیۆن دینار بووە و لە٩٠٪ـی ئەو رێژەیەش داهاتی نەوت بووە.


ئەمڕحوەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتی داهاتەکان بۆ هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵ ٨٠ ترلیۆن و ٣٧٧ ملیار و ٥٥٢ ملیۆن دینار بووە و لە رێژەیەش ٧٣ ترلیۆن و ٨٢١ ملیار دیناری داهاتی نەوت بووە و هەشت ترلیۆن و ٣٧١ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی خەرجیەکان زیاتر لە ٧٣ ترلیۆن دیناربووە، کە مووچەی فەرمانبەران ٤٤ ترلیۆن و مووچەی خانەنشینانیش ١٢ ترلیۆن دینار و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیش زیاتر لە سێ ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.













گەلەری