دوای سێ جار دانیشتن و کۆبوونەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست، ئەفغانستان و پاکستان شکستی ئاگربەستەکەیان راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان وتی، دانوستانەکانیان بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئەفغانستان کۆتایی هاتووە و نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
وتیشی، ئاگربەست
کاتێک بەردەوام دەبێت کە هێرش نەکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەیان.
هاوکات حکومەتی ئەفغانستانیش دەڵێت، دانوستانەکان بۆ ئاگربەست بە نیەتی
خراپ بەڕێوەبراوە و هۆشداری دەدەن لە دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوانیان لەگەڵ پاکستان.