AM:08:12:08/11/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی
بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو
زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی
رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.