PM:11:58:07/11/2025
1732 جار خوێندراوەتەوە
سبەی کاتژمێر حەوت بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت، کۆمسیۆنیش دەڵێت، هەموو ئامادەکاریەکانی تەواوکردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنە نمونەیی دەبێت لەڕووی هونەری و لۆجستییەوە و هەموو ئامادەکاریەکانیان تەواوکراوە.
هاوکات، رۆژی ٩ـی
ئەم مانگە هەڵبژاردنی تایبەت ئەنجامدەدرێت و رۆژی ١١ـی مانگیش دەنگدانی گشتی پەرلەمانی
عێراق ئەنجامدەدرێت و
نزیکەی ٢٢ ملیۆن
هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە.