سەردێڕ:

وێـزەر ئەتڵەس: لە 15 تا کۆتایی ئەم مانگە پێشبینی بارانبارین دەکرێت لە هەرێم

PM:10:12:07/11/2025

1644 جار خوێندراوەتەوە

دەزگا کەشناسییە جیهانییەکان هەواڵی خۆش لەبارەی زستانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەڵێن.


دەزگای وێـزەر ئەتڵەس کە تایبەتە بە پێشبینیی کەشناسیی جیهانی دەڵێت، لە ١٥ تا کۆتایی ئەم مانگە پێشبینی شەپۆلی باران بارین دەکرێت، کە روو لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبونەوە دەکەن.

دەشڵێت، لە مانگی ١٢ـەوە کەشی زستانەی تەواو دەستپێدەکات و باران بارین لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت و پلەکانی گەرماش تا ئاستی سفر لە هەندێک رۆژدا دادەبەزن و پێشبینی بەفربارینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردوودا رێژەی باران بارین لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمبووە و لە سەرجەم پارێزگاکاندا تا مانگی چوار هەزار و ٧٠٠ ملیم باران باریبووە، کە زۆرترین بڕی بارینەکەش لە پارێزگای سلێمانی بوو.













گەلەری