PM:09:08:07/11/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
لە كۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەیامێك دەربارەی پڕۆسەكە بڵاو دەكاتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن، كە بڕیار وایە لە ١١ـی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردن موڵكی ئێوەیە و دەنگەكانتان بناغەی پڕۆسەی دیموكراسییە و خۆتان خاوەنی بڕیارن.
سودانی وتی، بەشداریكردنتان
لە هەڵبژاردن دەبێتە پەیامێكی روون بۆ عێراقێكی نوێ ، كە هاوڵاتیانی دەیانەوێت بە
ئاشتی دەستاودەستی دەسەڵات بکرێت لە رێی سندوقەكانی دەنگدانەوە.
وتیشی، لەسەر لوتكەی قۆناغێكی گرنگن بۆ
پەیڕەوكردنی مافێكی دەستوری، كە مافی هەڵبژاردنی ئەو كەسانەیە كە نوێنەرایەتییان
دەكەن.
سبەینێ هەڵمەتی بانگەشەى هەڵبژاردن دەوەستێت و بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
هاوكات بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە زیاتر لە ملیۆنێك و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ سەرباز و ئەندامی
هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان بەشداری سندوقەکانی دەنگدان بکەن، و هەروەها رۆژی
سێشەممە دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت.