سەردێڕ:

له‌ گوندێكی گه‌رمیان دوو برا له‌ ناو بیرێكی ئاودا خنكان

PM:08:21:07/11/2025

8184 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکان، و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، دوو منداڵ کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکاون کە برای یەکبوون.

دەڵێت، رووداوه‌كه‌ لە گوندی دارەخورماى سه‌ر به‌ قۆرەتوو، روویداوه‌ و ھەردوو منداڵەکە بران و تەمەنیان نزیکەی شەش ساڵان و ھەشت ساڵانە.

دەشڵێت، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و دواتریش راده‌ستی کەسوکاریان کراون.

محەمەد عەدنان - گەرمیان















گەلەری