سەردێڕ:

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان لەماڵی ھادی عامری لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد

PM:01:19:02/12/2021

3676 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان بە ئامادەبوونی ھەریەک لە موقتەدا سەدر سەرۆکی روتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرکردە شیعەکانی دیکە لە نوسینگەی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد.


ئەمرۆ پێنجشەممە، نوسنیگەی موقتەدا سەدر لەراگەیەنراوێکدا ئامژەی بەوەدا، کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان بە ئامادەبوونی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە نوسینگەی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد.
پێشتر، نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر ئەمڕۆ لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش لە ماڵی ھادی عامری دەبێت.
بەھائەدین نوری سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا وتیشی، کۆبوونەوەی  ئەمڕۆ  لە ماڵی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ھادی ئەل عامری دەبێت و بە ئامادەبوونی ھەموو سەرکردەکانی ھاوپەیمانیەتیەکە دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ قسەکردن لەسەر پرسی سەرۆک وەزیران نییە، چونکە کێشەی زۆر ھەیە کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەتایبەتی دۆسیەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، کە لە چاواڕوانی پەسەندکردنیدان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە.
مانگی ١٠ی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن؛ رەوتی سەدر ٧٣ کورسی، ھاوپەیمانی تەقەدوم ٣٧ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ٣٣ کورسیان بەدەستھێنا.












گەلەری