سەردێڕ:

کچە کوردێکی دیزاینەری جلوبەرگ بە یەکێک لە ئیلهامبەخشترین کەسایەتییەکانی ساڵ هەڵبژێردرا

PM:07:38:07/11/2025

1780 جار خوێندراوەتەوە

لارا دزەیی کۆمەڵێک لە جلوبەرگە دیزاینکراوەکانی لە هەفتەی فاشیۆنی میلانۆ لە ئیتالیا نمایشکرد، و لەلایەن گۆڤارێکی ئەمریکییەوە بە یەکێک لە ئیلهامبەخشترین کەسایەتییەکانی ساڵ هەڵبژێردرا.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لارا دزەیی کچی هونەرمەندی کورد هۆمەر دزەیی بە ئێن ئار تی وت، گۆڤاری گلادیس کە گۆڤارێکی وەرزیی ئەمریکییە، ساڵانە ٢٥ کەس دیاری دەکات بۆ رێزلێنان لەو خاوەنکار، هونەرمەند، ئەکتەر و کەسایەتییانەی کە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و ئەمساڵیش ئەوی وەک یەکێک لە کەسایەتییەکان هەڵبژاردووە.

لارا دزەیی، دیزانەرێکی بەتوانای جلوبەرگە و کۆمەڵێک لە جلوبەرگە دیزاینکراوەکانی لە هەفتەی فاشیۆنی میلانۆ لە ئیتالیا نمایشکردووە.

لارا دزەیی، کچی هونەرمەندی گەورەی کورد، هۆمەر دزەییە و لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدایکبووە و لە ئەمریکا گەورە بووە.
بڕوانامەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا لە زانکۆی جۆرج مەیسن بەدەستهێناوە.













گەلەری