سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەکانی رۆژانی ٩ تا ١١ـی تشرینی دووەم دوادەخرێن

PM:07:12:07/11/2025

1172 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم دەڵێت، پێویستە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، پرۆسەی تاقیکردنەوەکان لە دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا بۆ دوای پرۆسەی دەنگدان دوابخرێن.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم دەشڵێت، کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هیچ تاقیکردنەوەیەک لە ماوەی نێوان ٩ تا ١١ـی تشرینی دووەمدا ئەنجام نەدرێت.

وتی، هەر زانکۆ، کۆلێژ، یان پەیمانگەیەک تاقیکردنەوەی لەو رۆژانەدا داناوە، پێویستە ئەو تاقیکردنەوانە بۆ رۆژانی دواتر دوابخات.

ئەم بریارە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.













گەلەری