PM:06:03:07/11/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
له هه‌رێم ده‌ست به رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى چه‌ند نووسینگه‌یه‌ك كراوه بۆ ئەو کەسانەی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن مۆڵه‌تى شۆفێری ده‌ربهێنن.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم، چەند نوسینگەیەک دەکرێنەوە بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى تیۆرى و پراكتیكی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت، نابیست، کورتەباڵا و ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ خاوه‌ن پێدوایستیە تایبەتەکان ئاماده دەكرێت بۆ ئه‌نجامدانى خوله‌كانیان.
بەپێی نوسراوەکە، نوسینگه‌كان له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان
ده‌كرێته‌وه و پێویستە ئەو کەسانەی بەشداری خولەکە دەکەن خوێندنەوە و نوسین بزانن
و ئەو کەسانەی توانای خوێندنەوەیان نییە چانسیان کەمترە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری.