سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: زیندانیکردنی من روونترین بەڵگەیە لە ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ

PM:03:17:07/11/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

وتارەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستیپێکرد، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت،" زیندانیکردنی من، روونترین بەڵگەیە لە ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ"، لەم زیندانەوە بە وردەیەکی پڕ لە ئیرادەوە پێتان دەڵێم رووخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر نزیکە".


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دواین بانگەشەی نەوەی نوێ دەستیپێکرد و بە وتارێکی سەرۆکی جوڵانەوەکە بەڕێوەدەچێت، شاسوار عەبدولواحید لە وتارەکەیدا وتی، "دەسەڵات وادەزانێت بە زیندانکردنی من، بەر لە رووخانیان دەگرن، لەم زیندانەوە بە وردەیەکی پڕ لە ئیرادەوە پێتان دەڵێم رووخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر نزیکە، پشت بە خوا ١١ـی ١١ سەرەتای قۆناغەکە دەردەکەوێت".

وتیشی، بیرتان دەخەمەوە بانگەشەی پێشوو دەسەڵات چەند درۆی کرد و ئێمەش راستگۆبووین، بەدیلی راستەقینەی دەسەڵات، نەوەی نوێیە.

دەشڵێت، پارتی و یەکێتی هەموو میللەت دەگۆڕنەوە لەپێناو پۆست و پارە، ئەوەی لەم ٥٠ ساڵە بەسەر کوردیان هێناوە، دوژمنی کورد نەیکردووە.
جەختیشیکردەوە،" زیندانیکردنی من، روونترین بەڵگەیە لە ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ"، " ئەم دەنگدانە دوایین دەرفەتە و تا چوار ساڵی تر دووبارە نابێتەوە، دەسەڵات ترسی هەیە لەوەی کە زۆرترین هاوڵاتی بچن دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆڕانکاری بەدەست خەڵکەوەیە، ئێوە دەتوانن دەسەڵات بگۆڕن".


 













گەلەری