PM:03:04:07/11/2025
2260 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دواین بانگەشەی نەوەی نوێ دەستیپێکرد،بڕیارە بە وتارێکی سەرۆکی جوڵانەوەکە بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دواین بانگەشەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان وەک وەفایەک بۆ شاسوار عەبدولواحید بەشدارن.
نەوەی نوێ بە دروشـمی( دەسەڵات ئەمجارەش درۆئەکەن) کەمپینی بانگەشەی
هەڵبژاردنی ئەمجارەی بەرێوەبرد، سەرباری ئەوەی سەرۆکەکەی لە زیندانە بەڵام
کەمپینێکی هەڵبژاردنەکەیان بەهێز و کاریگەر بوو.
نەوەی نوێ بەڵێنی بەشداری حکومەتی داهاتوی عێراق و چارەسەری کێشەی مووچە و گرفتەکانی
تری هاوڵاتیانی لە بەغداوە داوە، بۆیە داوادەکات هاوڵاتیان ١١ـی ١١ دەنگی پێبدەن
تا لە بەغدا پێگەی بەهێزتربێت و کێشەکان چارەسەربکات.