PM:01:52:07/11/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بەهۆی بێکارییەوە بە ناچاری وڵاتیان جێ هێشت؛ سێیەم کاروانی کۆچبەرانی کورد کە ژمارەیان ٢٥ کەسە، لە وڵاتی لیبیاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە روویان کردبووە وڵاتی لیبیا، لەوێ بۆ زیاتر لە مانگێک دەستگیرکرابوون و گیریان خواردبوو، دواجار گەڕێندرانەوە و ژمارەیان ٢٥ کەس بووە.
جێی ئاماژەپێدانە،
کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە رایانگەیاند، کە منداڵەکانیان بەهۆی بێکارییەوە بە ناچاری
وڵاتیان بە جێهیشتووە.