سەردێڕ:

تەندروستی عێراق: توانراوە سێ نەخۆشی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕ بکرێت

PM:01:10:07/11/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێت، سێ نەخۆشی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕ كراون كە یەكێكیان مەلاریایە، دەشڵێت، توانیویانە رێژەی مردنی دایكانی دووگیان و منداڵانی ساوای خوار تەمەن پێنج ساڵ کەم بکەنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق وتی، بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەرنامەیەكی دەست نیشان كردنی كارای نەخۆشییەكانیان داناوە بەتایبەت بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان.

دەشڵێت، بە شایەتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەبلیو ئێچ ئۆ، ئێستا عێراق خاڵییە لە نەخۆشییە گوازراوەكانی بەلهارزیا، مەلاریا، تەراخوما، ئەمەش سەركەوتنێكی گەورەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی كار و چالاکییەکانیاندا، توانیویانە رێژەی مردنی دایكانی دووگیان و منداڵانی ساوا و شیرە خۆرە لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە كەم بكەنەوە.













گەلەری