سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون

PM:12:02:07/11/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری بەردەڕەش کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێک و تراکتۆرێکدا لە سنووری بەردەڕەش روویداوە و بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستداوە و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلکەش بریندار بوون.

دەشڵێت، لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون و ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی ١٧ ساڵە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.













گەلەری