نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٩٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٠٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٩٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار بەرزبووەوە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩١٦ هەزار دینارە