PM:01:08:05/11/2025
1408 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتییەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ١٠ هەزار زیندانیکراو ئازادکراون.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد لو عەیبی، وتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە ئازاد کراون گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٢١٣ کەس، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە تاوەکو یەکی ئەم مانگە.
وتیشی، پرۆسەی
ئازادکردن بە بڕیارەکانی دیکە، دوو هەزار ٧٨٠ زیندانی گرتبووەوە، بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی
سزادانیان یان بەهۆی ئازادکردنی مەرجدار یان پرۆسەی دادگاییکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەو کەسانەی لە تاوانی سپایکەردا تاوانبار کراون یاسای لێبووردنی گشتیی
نایانگرێتەوە.