هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرکی ئەمریکا ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کاندیدی پارتی دیموکراتەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، زۆهران مەمدانی، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریكا، کە نەیارێکی توندی دۆناڵد ترەمپە، بە سەرۆکای شارەوانیی شاری نیویۆرک هەڵبژێردرا.
دەشڵێت،
مەمەدانی لە سەرەتای مانگی یەکی داهاتوودا دەبێتە یەکەم سەرۆکی موسڵمانی شارەوانیی
نیویۆرك، كە گەورەترین شاری ئەمریکایە.
بەپێی
ئەنجامە سەرەتاییەکان، کە دەستەی هەڵبژاردنەکانی شاری نیویۆرک بڵاویان کردووەتەوە،
مەمەدانی تەمەن ٣٤ ساڵ، توانیویەتی پێش پارێزگاری پێشووی نیویۆرک و
کاندیدیکۆمارییەکان بکەوێت.
مەمدانی لە
یەكەم لێدوانیشدا دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، پەیامی بۆ ترەمپی سەرۆكی
ئەمریكا نارد و وتی، "دەنگی تەلەڤزیۆنەكەت بەرزبكەوە، چونكە دەزانم ئێستا
سەیرم دەكەیت".
زۆهران
مەمەدانی سیاسەتمەدارێکی
ئەمریکی و چالاکوانی سۆسیالیستی بە رەچەڵەک هیندی و موسڵمانە، ئەندامی پارتی
دیموکرات و سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکایە، لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە نوێنەرایەتی
ناوچەی ٣٦ـی ئەنجومەنی ویلایەتی نیویۆرک دەکات.
مەمدانی لە
شاری کامپالا لە ئۆگەندا لە دایک بووە، خێزانەکەی لە تەمەنی پێنج ساڵیی ئەودا
روویان لە باشووری ئەفریقا کردووە، دواتر لە تەمەنی حەوت ساڵیدا روویان لە ئەمریکا
کرد و لە شاری نیویۆرک نیشتەجێ بوون.
دەرچووی
ئامادەیی زانستی برۆنکس بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە توێژینەوەی
رەشپێستەکان لە کۆلێژی بۆودۆین لە ویلایەتی مەین وەرگرتووە.
ڤاناس رامان