سەردێڕ:

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپیدەکات

AM:10:19:05/11/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی داهاتووەوە، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئەی جێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، گەستەکانی لەنێوان ئیستانبول، سلێمانی، ئیستانبول، هەفتانە بە چوار دەست پێبکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە راگیرانی، گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێکردەوە و سەرەتا هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی دەستپێکردەوە کە هەفتەی چوار گەشتی هاتن و چوونە و دواتر وا بڕیاربووە، کە کۆمپانیاکانی دیکەش گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.













گەلەری