AM:09:09:05/11/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٠ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ١٠ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی تەواوی ئامادەکارییەکانی.
وتیشی، سبەینێ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەم، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٠ دابەشدەکرێت.
پێشتریش چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، بڕی
ئەو هاوکارییەی کە دەدرێت بە پێشمەرگە بۆ مانگی ١٠ کەمترە لە ١٠٠ هەزار دینار،
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتادا هاوکاری هاوپەیمانان نزیکەی ٤٥٠ هەزار دینار بووە،
بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبیانووی ئەوەی ژمارەی پێشمەرگە لە لیواکان زیادی
کردووە، هاوکاری هاوپەیمانانەی کەمکردووەتەوە.