سەردێڕ:

گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

AM:09:00:05/11/2025

1280 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکێکی دهۆک گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.


ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گەڕەکی ماسیکێ لە دهۆک گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا و بە پێی دوایین زانیارییەکانیش بە چەند گوللەیەک کوژراوە.

بە گوێرەی شایەتحاڵان، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و تاوەکو ئێستا پۆلیسی پارێزگای دهۆک هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.

 













گەلەری