PM:05:40:03/11/2025
1288 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو دەڵێت، رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و توركیا پێداویستی راسته‌قینه و دادپه‌روه‌رانه‌ی عێراق بۆ ئاو له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وامی ئاو دابینده‌كات له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، تۆرهان موفتی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو وتی، "گرنگترین بڕگه‌كانی میكانیزمی جێبه‌جێكردن له رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ئاو، بوونی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ته به به‌رده‌وامی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات، كه ئه‌و به‌رده‌وامییه پشتی به یاداشتی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌یی و یاداشتی ساڵی ٢٠١٤ به‌ستووه، كه هه‌ردووکیان پێداویستی راسته‌قینه و دادپه‌روه‌رانه‌ی عێراق له‌خۆده‌گرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
خاڵێكی دیكه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌بێت،
ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی ژێرخانی نوێیه، چونكه ژێرخانی ئێستای عێراق پشتی
به دیزاینی زۆر كۆن به‌ستووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌م دواییانه‌ش دروست كرابن.
وتیشی، پڕۆژه‌كانی
ئاودێری له‌سه‌ر دیزاینی زۆر كۆن دامه‌زراون، بۆیه به‌پێی زانیارییه نوێیه‌كان و
گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و كه‌شوهه‌واییه‌كان، پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و پڕۆژانه‌دا
بكرێت، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی هه‌مان رووبه‌ری ئاودێری، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا
و شێواز و دیزاینی نوێ، كه ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆچوونی ئاو به‌دوای
خۆیدا دێنێت.