وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن عێراق لە بەرامبەر واژۆکردنی رێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا دەستی لە قەرزەکانی هەڵبگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لە لێدوانێكدا باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق وتی، "رێككەوتنەكە لەگەڵ توركیا هیچ بڕگەیەكی تێدا نییە كە پەیوەندی بە سڕینەوەی قەرزەكانەوە هەبێت، بەڵكو تیشك دەخاتە سەر هاوكاریی هونەری و ستراتیژی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان".
روونیشی كردەوە، رێككەوتنەكە كۆمەڵێك
پڕۆژەی هاوبەش لەخۆ دەگرێت، لەوانە دروستكردنی بەنداو و دەریاچە، لەگەڵ
ئامادەكردنی توێژینەوە و پشكنینێكی گشتگیر بۆ دۆخی ئاو لە عێراق.
باسی لەوەشکرد، هەموو لایەنە
پەیوەندیدارەكانی بواری ئاو لە عێراق و توركیا دوو لیژنە پێك دەهێنن و پێشنیاز بۆ
ئەو پڕۆژانە پێشكەش دەكەن، كە دەكرێت لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا جێبەجێ بكرێن.
دەشڵێت، لیژنەكان كار لەسەر دیاریكردنی
پێداویستییە راستەقینەكانی عێراق لە بەنداو و پڕۆژە ئاوییەكاندا دەكەن بۆ
دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنێكی باشتر بۆ ئەو سەرچاوانەی بەردەستن.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق
دووپاتی كردەوە، كە رێككەوتنە واژووكراوەكە هیچ سازشێك لەسەر قەرزەكانی عێراق لەخۆناگرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، رەنگە کۆمسیۆن رێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، تا دەگاتە دوورخستنەوەی
كاندید لە هەڵبژاردن، ئەگەر سەرپێچیەکە بگاتە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن
.
وتیشی، تیمە
مەیدانییەکانی کۆمسیۆن لە نزیکەوە چاودێری پابەندبوونی کاندیدەکان دەکەن بە ماوەی
بێدەنگی هەڵبژاردنەکان، جا چ لە بانگەشەی مەیدانیدا بێت یان لە رێگەی دەزگاکانی
راگەیاندن و سەكۆكانی سۆشیال میدیاوە.
جەختیشیکردەوە،
پابەندبوون بە رێنماییەکان دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان مسۆگەر دەکات و
پاكێتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەپارێزێت.
هاوکات داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و
کاندیدەکانیش کرد، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان رەچاو بکەن و کەشێکی گونجاو بۆ
هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دروست بکەن کە رەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران
بێت.