PM:01:02:03/11/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس رێکەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو، ئەمەش نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک پڵەس رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ١٣٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی کانوونی یەکەم، کە هەمان ئاستی زیادبوونی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمە.
ئەمەش نرخی
نەوتی لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزکردەوە و نەوتی خاوی برێن زیاتر لە ٦٥ دۆلار مامەڵەی
پێوەکرا.
هەروەها، پێشتر
ههشت وڵاتی ئۆپێك پڵەس له زنجیرهیهك زیادبوونی مانگانهدا، ئامانجی بهرههمهێنانی
زیاتر له ٢.٧ ملیۆن بهرمیل له رۆژێكدا، به كۆی گشتی بهرزكردهوه كه دهكاته
نزیكهی ٢.٥٪ـی دابینكردنی جیهانی.