PM:12:33:03/11/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
مانگی رابردوو زیاتر لە هەزار کەس لە زیندانەکانی عێراق ئازادکراون و زۆربەی زیندانیەکانیش لە بەغدای پایتەخت بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، موراد ساعدی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق وتی، مانگی رابردوو هەزار و ٥٦ کەس لە زیندانەکانییەکانی عێراق ئازادکراون کە زۆرینەیان بە لێبوردنی گشتیی بووە و بەشێکیشیان بە بڕیاری دیکە ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لەو هەزار و ٥٦ کەسە ٦٦٦ کەسیان بەر لێبوردنی گشتیی کەوتون کە ٢٥ـیان ژنن و ٣٩٠
کەسیش بە بڕیاری دیکە ئازادکراون، کە بەشێکیان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥
ساڵاندایە.
ئەوشی خستەڕوو،
بەغدا لە پلەی یەکەمدا دێت و لە گرتووخانەی عەدالە دووی پارێزگاکە بووە کە ١٩٣ کەس
ئازادکراون، دوای ئەویش گرتووخانەی ناوەندیی بەسڕە دێت کە ١٧٩ کەسی لێ ئازادکراوە،
لە گرتووخانەی تاجی ٦٤ کەس و لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕیەش ٤٧ کەس ئازادکراون.