PM:12:01:03/11/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە، حەفتەیەک لە قوتابخانەکان پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئالان حەمە سعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لە رۆژی ٦ـی ئەم مانگە، واتە پێنج شەممەی ئەم هەفتەیەوە تاوەکو رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێت.
وتیشی، ئەم
بڕیارە سەرجەم قوتابخانەکان دەگرێتەوە و ئەو قوتابخانەی کە کراونەتە بنکەی دەنگدان،
لەدوای هەڵبژاردنەکان پێویستە لەلایەن کۆمسیۆنەوە پاک بکرێنەوە.