AM:11:14:03/11/2025
5528 جار خوێندراوەتەوە
نرخی گرنگترین دراوی ئەلیکترۆنی دابەزی و بە کەمتر لە ١٠٨ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، یەک بیتکۆین بە نزیکەی ١٠٧ هەزار و ٧٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار و ٣٠٠ دۆلار دابەزیوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، نرخی بتکۆین لە ئاستی هەفتانەدا تاوەکو ئێستا ١.٧٢٪ دابەزینی
بەخۆیەوە بینیوە، بە گوێرەی شرۆڤەکارێکی دراوە دیجیتاڵییەکان، ئاگربەستی بازرگانیی
چین و ئەمریکا کاریگەریی بەرچاوی لەسەر نرخی زێڕ و بازاڕەکانی بۆرسە دانا، بەڵام
نەیتوانی بیتکۆین بەرزبکاتەوە.