سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند؛ زیاتر لە ٣٠٠ کەس برینداربوون

AM:09:57:03/11/2025

1988 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلەی رێختەر ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٠ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت سێ پلەی رێختەر لە نزیک شاری مەزار شەریف لە باکوری ئەفغانستان روویدا و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٢٠ کەسیش برینداربوون، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.

دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکیش دەڵێت، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٢٨ کیلۆمەتر لە نزیک مەزار شەریف روویداوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٥٢٣ هەزار کەسە.
جێی باسە کە بومەلەرزەکە بەشێک لە مزگەوتێکی پیرۆزی ئەو ناوچەیەی وێران کردووە و زیانێکی بەرچاوی پێگەیشتووە.

هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس، بوومەلەرزەکە لە کابوڵی پایتەختیش هەستی پێکراوە.

 

 

 

 

 

 













گەلەری