AM:09:06:03/11/2025
1436 جار خوێندراوەتەوە
دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە راگیرانی؛ گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێکردەوە و بە پێی زانیارییەکان، سەرەتا هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە و دواتر کۆمپانیاکانی دیکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رێباز محەمەد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، سەرەتا هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە کە هەفتەی چوار گەشتی هاتن و چوونە و دواتر کۆمپانیاکانی دیکەش گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
دوێنێش دانا محەمەد لێپرسراوی راگەیاندی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی
وت، کاتژمێر ١٠ و نیوی شەو فڕۆکەیەک لە
ئیستەنبوڵەوە دەفڕێت و کاتژمێر یەک و ١٠ خولەکی شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی،
دواتر و لە کاتژمێر سێی شەو هەمان فڕۆکە گەشتێک لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ
تورکیا ئەنجام دەدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و حەوت مانگ بوو گەشتەکانی
نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا، بە بڕیاری ئەنقەرە راگیرابوو، دواجار لە
ناوەڕاستی مانگی رابردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی
گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی.