سەردێڕ:

دەزگای ستاندەر: راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی پێشێلکاریەکی روونی یاسای رۆژنامەگەریە

PM:11:56:02/11/2025

1684 جار خوێندراوەتەوە

راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و دەزگای ستاندەریش دەڵێت، راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی بەشێکە لە بەرتەسکردنەوی ئازادی لە کوردستان پێویستە کۆتایی پێبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دەزگای ستاندەر رایگەیاند، "ئەوەی ئەمشەو کرا بە بەفەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری پێشێلکاریەکی زەق و روونی یاسای رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربرینە، ئاماژەیەکی زۆر ناشرینی بەرتەسککردنەوەی ئازادیە لە هەرێمی کوردستان و سلێمانیش بەتایبەت، بۆیە سەرکۆنەی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە پێشێلکاریانە زیاتر پێگەی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناشرین دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی راپۆرتی نێودەوڵەتی خراپتر لەسەر هەرێمی کوردستان دەربکرێت، بەردەوامی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە بەرامبەر میدیا و لایەنی دەرەوەی دەسەڵات لە رابردوو پێگەی هەرێمی کوردستانی زۆر لاواز کردووە، پێویستە سنوورێکی بۆ دابندرێت.













گەلەری