PM:11:25:02/11/2025
2428 جار خوێندراوەتەوە
راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان دەڵێت، ئۆجەلان لەزیندانەوە ڤیدیۆ تۆماردەکات و کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەگرێت و پەیام دەنێرێت، یانی چی شاسوار عەبدولواحید ئەو مافەی لێ زەوت دەکرێت؟.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، ئۆجەلان لەزیندانەوە ڤیدیۆ تۆماردەکات و کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەگرێت و پەیام دەنێرێت، یانی چی شاسوار عەبدولواحید ئەو مافەی لێ زەوت دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەموو بەرتەسککردنەوەیەکی ئازادی رادەربڕین دژە لەگەڵ ئەو هەموو
قوربانی و خوێنەی کوردی باشوور سەدەیەکە جۆگەلەی بۆ هەڵبەستووە.
ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.
دەسەڵات لەڕێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە فشاری راگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کرد و رایگەیاند، گەر بەرنامەکە بڵاوبکرێتەوە پەخشی کەناڵی ئێن ئار تی دەوەستێندرێت.