PM:11:05:02/11/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و عوسمان سدیق، پارێزەریش دەڵێت، شەرمەزارییەکی گەورەیە خۆت بە حزبی سۆشیاڵ دیموکرات بزانی و کەچی رێگەنەدەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی سەرۆک حزبێکی زیندانیکراو بڵاوبکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، عوسمان سدیق، پارێزەری یاسایی رایگەیاند، شەرمەزارییەکی گەورەیە خۆت بە حزبی سۆشیاڵ دیموکرات بزانی و کەچی رێگەنەدەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی سەرۆک حزبێکی زیندانیکراو بڵاوبکرێتەوە، لەوەش سەیرتر ئەوەیە باس لە هێز و بوێری بکەی کەچی لە چاوپێکەوتنی زیندانییەک بترسیت.
ئەوەش دوای
ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری
دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ
شاسوار عەبدولواحید راگرت.
دەسەڵات لەڕێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە فشاری راگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کرد و رایگەیاند، گەر بەرنامەکە بڵاوبکرێتەوە پەخشی کەناڵی ئێن ئار تی دەوەستێندرێت.