PM:10:38:02/11/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و پێشمەرگەیەکی دێرینیش دەڵێت، وەزیری رۆشنبیری رێگرە لە پەخشکردنی قسەی سەرۆکی حیزبێکی مەدەنی و سەردەمیانەی بێهێزی چەکدار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەلا فرمان محەمەد، پێشمەرگەی دێرین دەڵێت، وەزیری رۆشنبیری رێگرە لە پەخشکردنی قسەی سەرۆکی حیزبێکی مەدەنی و سەردەمیانەی بێهێزی چەکدار.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەمەش نیشانەی پێشێلکردنی ژیانی دیموکراتی و ئازادی رادەربڕینە لە
زاخۆوە بۆ هەورامان.
ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.