PM:10:25:02/11/2025
1472 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو هێز و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات، له نیوكاتژمێر قسه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ترسن. دەشڵێت، حەقە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ وه‌زاره‌تی داپڵۆساندن، رێگریكردن له ئازادی، وه‌زاره‌تێك كه حه‌زی له رۆشنبیری نییه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو هێز و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات، له نیو كاتژمێر قسه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ترسن، به‌پێی ده‌ستووری عێراق له هیچ شوێنێكدا قه‌ده‌غه نییه كاری سیاسی بكه‌یت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌غیلی به عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌به‌م كه
وایانده‌زانی كه شاسوار عه‌بدولواحید خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌كردووه، ئێستا
ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه شۆك
بوون.
باسی لەوەشکردووە، شاسوار عه‌بدولواحید كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت
خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر ئاماده‌ده‌كات و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران نییه، رۆژی ١١ـی
١١ رۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه و هه‌موو به سندوقه‌كانی ده‌نگدان تۆڵه بكه‌ینه‌وه.
وتیشی، پارتی و یه‌كێتی ئیشی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئازار
بده‌ن، حه‌قیش وایە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ وه‌زاره‌تی
داپڵۆساندن، رێگریكردن له ئازادی، وه‌زاره‌تێك كه حه‌زی له رۆشنبیری نییه.
ئەوەشی خستەڕوو، "تاکە هێزین خه‌ڵك په‌شیمان نییه له‌وه‌ی ده‌نگی
پێداوین، زیادبوونی به‌رده‌وامی متمانه‌ی خه‌ڵك پێمان، وای كردووه ده‌سه‌ڵات
بتۆقێت، "سه‌ری خۆمان داده‌نێین به‌ڵام متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم و ناوچه
دابڕێنراوه‌كان نادۆڕێنین".