سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان: هەولێریان ئازاد دەکرد کەچی ئێن ئاڕ تیان داخست

PM:10:08:02/11/2025

1564 جار خوێندراوەتەوە

راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستانیش دەڵێت، هەولێریان ئازاد دەکرد! کەچی دەمی ئێن ئاڕ تیان داخست.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دابان محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان بە تەنزەوە دەڵێت، هەولێریان ئازاد دەکرد! کەچی دەمی ئێن ئاڕ تیان داخست.

ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.














گەلەری